داوا دەکرێت شەڕڤانان بچنە ڕیزەکانی سوپای سوریا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 30 أكتوبر 2019

داوا دەکرێت شەڕڤانان بچنە ڕیزەکانی سوپای سوریا


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 

وەزارەتی بەرگری سوریا داوای لە شەرەڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات، بچنە ریزەکانی سوپای سوریا بۆ بەرەنگاربونەوی سوپای تورکیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ۳۰ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، سەرکردایەتی گشتی سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سوریا دەستیان بەسەر ناوچەیەکی فراوان لەخاکی سوریادا گرتوە، بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە هێزەکانی سوریای دیموکرات کرد، کە بێنە ریزەکانی سوپای سوریا بۆ بەرەنگابونەوەی دوژمنەکانیان، کە هەرەشەن لەسەر خاکی وڵاتەکەیان.

وەزارەتی بەرگری سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەکەیان ئامادەیە پێشوازی لە شەرەڤانان بکات، ئەگەر هاتو بیانەوێت بێنە ناو ریزەکانی سوپای سوریاوە.

هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتوە، هەریەک لە کوردو عەرەب، رۆڵەی سوریان و خوێنیان  لەناو دەماری هەمو هاوڵاتیەکی خاکی سوریادایە و بەرەنگاری هەمان دوژمن بونەتەوە.

هاوکات وەزارەتی ناوخۆی سوریا لەلایەن خۆیەوە وتی" ئامادەیە پێشوازی لە هەر لایەنێک بکات ئەگەر بیەوێت بەشداری لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆدا بکات".

ئەم داواکاریانە لە کاتێکدایە لەئێستادا هەریەک لە حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی سوریا، لەدانوستاندان بەنێوەندگیری روسیاوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەو ناکۆکیەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق