۷۲ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی قازی محمد تێدەپەرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 30 مارس 2019

۷۲ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی قازی محمد تێدەپەرێت


ئەمڕۆ 72ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی خۆی و دوو هاورێ تێپەری، کە لە گۆرەپانی چوار چرا لە سێدارە دران لە لایەن وڵاتی ئیران ئەمەش ژیاننامەی:

قازی محەممەد، کوڕی قازی عەلی، لە بنەماڵەیەک کە ناوبانگی لە شاری مەھاباد.

قازی محەممەد ساڵی ١٨٩٣ی زایینی لەدایک بووە. قازی محەممەد لە منداڵی و لاوی دا زۆر خولیای زانست و فێر بوونی زمانە بیانیەکان بووە.

قازی محەممەد ڕێزی تایبەتی بۆ دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ. ک) ھەبووە. زۆر لە دامەزرێنەرانی ژ. ک ڕاوێژیان لەگەڵ کردووە.

قازی ٢٥ی گەلاوێژ،به ڕۆژی دامەزرانی ژ. ک داناوه ٬ لە یەکەم کۆنگرەدا، لە ٢٢ی ژانویە ١٩٤٦ (٢ی رێبەندانی ١٣٢٤ی کۆچیی ھەتاوی) بە بەشداریی نوێنەرانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و مەلا مستەفا بارزانی و سەرۆک عەشیرەت و نوێنەرانی ھەموو چین و توێژەکانی کوردستان پێکھاتنی یەکەم کۆماری کوردستان ڕاگەیێندرا.

تاران ھێرش دەکاتە تەورێز بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئازەربایجان و پاشان ھێرش دەکاتە سەر کوردستان.
گەورەترین ھۆی ڕووخانی کۆمار یەک‌ نەبوونی ھەموو دەستەکان ببێت.

ئەگەرچی ھەردوو کۆماری کوردستان و ئازەربایجان لەسەر پاڵپشتی سۆڤیەت دامەزرێندران، بەڵام کۆماری کوردستان ڕاستقینە ئارەزووی جەماوەری کورد بوو. درێژەی کۆماری مەھاباد ١١ مانگ بوو.

٦ی ڕێبەندانی ھەمان ساڵ (١٣٢٥ھەتاوی- ١٩٤٧زایینی) لێژنەی تایبەت کە لە تارانەوە ھاتبوون بە سەرۆکایەتی سەرھەنگ ڕەزا دەگەنە مەھاباد و دادگا ڕێدەخەن. پرسیارەکانی دادگا ڕوون نەبوون. لە لایەن قازیەکانەوە (قازی محەممەد، سەدر قازی، سەیف قازی) ھەموو تاوانەکان ڕەد کرایەوە و داوای بەڵگەیان دەکرد. ئاشکرا بوو کە ئەو دادگا ھیچ بەڵگەیەکی بە دەستەوە نەبوو.
تاوانەکانی قازی ئەمانە بوون:

1-گۆڕین و دەستکاری کردنی نەخشەی وڵاتی ئێران.

2-بازرگانی کردنی نەوت لەگەڵ سۆڤیەت بە بێ ئاگاداری و ڕەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی.

3-ساز کردنی نەخشەی کوردستانی گەورە بە لکاندنی کوردستانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا.

4-ھێنانە ناوەی بێگانە و بەشێک لە خاکی ئێران خستنە ژێر دەستی (مەبەست مەلا مستەفا بارزانی).

5-دانانی ئاڵای جیاواز بۆ کوردستان بە نیشانی چەکوچ و داس بە شێوەی ئاڵای سۆڤیەت.


دادگایی یەکەم لە ١٩ی مانگی ژانویە دەستی پێکرد و چەند رۆژی خایاند و حوکمی ئیعدامی قازییەکانی دا. دادگایی دووھەم لە ٢٨ی مارسی ١٩٤٧ (واتە ٧ی خاکەلێوە) دەستی پێ‌کرد و رۆژی ٣٠ی مارس کۆتایی پێھات.

لە بەرەبەیانی ١٠ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٦ی ھەتاوی(٣٠ی مارسی ١٩٤٧) پێشەوا قازی، حەمەحوسێن خانی سەیف قازی(ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدر قازی(برای پێشەوا) بە دوای حوکم دران لە دوو دادگای نایاسایی و فەرمایشیدا بەدەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەھاباد، واتە ھەر لەو شوێنەی کە ٢ی رێبەندانی ١٣٢٤ھەتاوی (٢٢ مانگی ژانویە ١٩٤٦) کۆماری کوردستان لێی راگەیەندرابوو، لە سێدارە دران و شەھیدکران.

لە پای سێدارە ڕێگەی نەدا چاوی ببەستن و دەڵێت:

حەز دەکەم لە ئاخرین چرکەی ژیانیشم دا بە سەربەرزی و چاوی کراوەوە لە نیشتمانی خۆشەویستم بڕوانم.

ڕوو لە خوێنمژانی گەل دەڵێ: ئێوە قازی محەممەدێک دەکوژن، بەڵام بزانن لە ھەر تنوکە خوێنێکی من، قازی محەممەدێکی دیکە شین دەبێتەوە.

تەرمی ئەو شەھیدانە ھەر ئەو رۆژە لەسەر شان و پیلی خەڵکی بە شرەفی مەھاباد لە گۆڕستانی مەلا جامی بە خاکی نیشتمانەکەیان سپێردران. شوێنی گۆڕەکەیان ئێستاش لە ژێر چاودێری‌دایە.

لە لایەن: نور احمد 
سەرچاوە: ویکیپیدیا

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق