بۆ یەکەم جار لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، وێنەی ھونەرمەندێکی کورد دەخرێتە سەر پولی مامەڵەی فەرمی ھاووڵاتیانەوە.
لەوبارەیەوە "سەید حکیم بەرزنجی" لەپەیجی حەسەن زیرەک ڕایگەیاند، کەوێنەی حەسەن زیرەک خراوەتە سەر ئەو پولە و بەخۆشحاڵیەوە لەلایەن ھەوارادانی ئەو ھونەرمەندە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێراندا بڵاو کراوەتەوە و شانازی پێوەدەکەن.
هەروەها ناوبراو وتوویەتی، وێنەکەی حەسەن زیرەک کە لەسەر پولەکە دانراوە، ھی تەمەنی لاویەتی ئەو ھونەرمەندەیە، لە ژێر وێنەکەش مێژووی ساڵی لە دایکبوون و کۆچکردنی ئەو ھونەرمەندە نووسراوە.
حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی ناوداری کورد ساڵی ١٩٢١ لە شاری بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و ساڵی ١٩٧٢لە زێدی خۆی کۆچی دوایی کردووە، خاوەنی دەیان گۆرانی خۆی و زیندووکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری گۆرانی فۆلکلۆری کوردیە
ئا:ئیمان زرار گەردی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق