بارانی بە لێزمە دەست پێدەکاتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 30 مارس 2019

بارانی بە لێزمە دەست پێدەکاتەوە

ئەمڕۆ شەممە ٣٠_٣_٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە

لەبڵاوکراوەکەدا هاتووە ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە کات و شوێنی جیاوازدا ھەیە، ھەندێک جاریش ھەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکانیشدا بەفر دەبارێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یەکشەممە ٣١_٣_٢٠١٩، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، ھەندێک جار دابارینی بەلێزمە دەبێت و ھەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەکانیشدا بەفر دەبارێت.

ئا: زیاد خەسرەو

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق