هەموو زانیاریەکان لەسەر نەخۆشی کەم خوێنی بزانە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 30 مارس 2019

هەموو زانیاریەکان لەسەر نەخۆشی کەم خوێنی بزانە


 كەم خوێنی حاڵەتێكە كە لەش توانای دروستكردنی خانەی خڕۆكەی سووری نییە تا ئۆكسجینی پێویست هەڵبگرێت بۆ شانەكانی لەش بیانگوێزێتەوە، بە شێوەیەكی گشتی رێژەی خوێنی ئاسای لە كەسێكی ئاسایی واتە ڕێژەی سی بی سی خانەی خوێنی سوور لە پیاودا (80  _104) بۆ ئافرەت لە نێوان( 70_ 94) ئەگەر هاتوو لەم رێژەییە كەمتر بوو ئەوە بە نەخۆشی كەمخوێنی دادەنرێت.


بەشێوەیەکی گشتی کەم خوێنی دەبێتە هۆی ئازاری سەر و لەهۆشخۆچوون و بێ هێزیی و شین بوونەوەی پێست و زۆر گرفتی دیکەی تەندروستی.


هۆكاری درووست بوونی كەمخوێنی:


1-كەمی ئاسن، یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی دروستبوونی كەمخوێنی.


2-كەمی ڤیتامین، جگە لە ئاسن ڤیتامین B12  بەسە تا خانەكانی خوێن بەرهەم بهێنێت.


3-نەخۆشی درێژخاییەن، وەكو نەخۆشییەكانی ئایدز و نەخۆشی گورچیلە و  نەخۆشی هەوكردنی درێژخایەن و جومگەی رۆماتیزم.


4- كەمخوێنی ئاپلاستیك، ئەم جۆرەی كەمخوێنی زۆر دەگمەنە، كە بە كەمخوێنی ژیان ناسراوە هەرەشە لەسەر ژیانت دروست دەبێت كاتێك لەش بە تەواوی توانای بەرهەمهێنانی خانەی خوێنی سوور  لە دەست دەدات، تووشی ئەم جۆرەی كەمخوێنی دەبن.


5- ئەنیمەیز كە نەخۆشییەكە توشی مۆخی ئێسك دەبێت، كە مرۆڤ تووشی چەند نەخۆشییەكی ترسناك دەكەن وەكو شێرپەنجەی خوێن، لەكاتی ئەم نەخۆشییەدا مۆخی ئێسك لە درووستكردنی پەڕەكانی خوێن دەوەستێت و چیتر توانای دروست كردنی خوێنی نامێنێت كە كاریگەری ئەم جۆرانەی شێرپەنجەیە هەڕەشە لە ژیان دەكەن و زۆر بە گران كۆنترۆڵ دەكرێن .




ئەو کەسانەی تووشی کەم خوێنی بوون دەتوانن لەماڵەوە، ئەم شەربەتانە زۆر بخۆنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتە بکەن:


1-شەربەتی هەنار
پێویستە ئەو هەنارە سروشتی بێت و تازە بێت، بیکە بە چەند بەشێکەوە و لەگەڵ کەمێک ئاو و شەکر تێکەڵی بکە و بیخۆرەوە.


2-شەربەتی پرتەقاڵ
خواردنەوەیەکی زۆر باوە و باشترین چارەسەریشە بۆ کەم خوێنی، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە کەدەبێتە هۆی مژینی ئاسن بۆ لەش، بەڵام زۆر گرنگە شەربەتی پرتەقاڵی سروشتی بێت.



3-شەربەتی تەماتە
تەماتە بڕێکی زۆر ئاسن و ڤیتامینی تێدایە کە دەبێتە هۆی زیادکردنی خوێن و دژە ئۆکسانە، هەر بۆیە زۆر گرنگە ئەو کەسانەی تووشی کەم خوێنی بوون تەماتە بکەن بە شەربەت بە خەڵاتەی کارەبای و لەگەڵ کەمێک شەکر تێکەڵی بکەن و بیخۆنەوە.



4-شەربەتی کیوی
بڕێکی زۆر شەکر و کانزا و ڤیتامینی تێدایە و دژە ئۆکسانە و ڕێژەی خوێن بەرز دەکاتەوە لە لەشدا، دەکرێت لەگەڵ شەربەتی پرتەقاڵ تێکەڵی بکەیت و بیخۆیتەوە.


5-شەربەتی مێوژ
باشترین جۆری شەربەتە بۆ چارەسەری کەم خوێنی، دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامین و ئاسن کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێنی لەش.


6-شەربەتی چەوەندەر
یەکێکی ترە لەو شەربەتانەی سوودی زۆری بۆ لەش لەڕووی تەندروستیەوە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کەم خوێنن یان تووشی خوێن بەربوون دەبن.

چەوەندەرەکە بکە بە چەند بەشێکی بچوکەوە، لەگەڵ کەمێک ئاو و شەکر تێکەڵی بکە و بەخەڵاتە بیکە بەشەربەت و بیخۆرەوە.

لەلایەن:نور ئەحمەد


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق