نور ئەحمەد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان کەسانێکی زۆر دووچاری تێنوویەتی دەبنەوە بۆ ئەمەش پێویستە چەند رێگایەک بگرینە بەر تا دوور بین لە تێنوویەتی.
۱-کەم خواردنەوەی چا:
بەهۆی هەبوونی ماددەی كافاین لە چادا وادەكات کە هەست بە تێنوویەتی بکەی.
۲- دوور کەوتنەوە لە خواردنی چەور:
خواردنی چەور دەبێتە هۆی تێنوویەتی چونكە گەددە و ڕیخۆڵە زیاتر پێویستیان بە ئاوو دەبێت بۆ هەرس كردن.
۳- خەیار :
خواردنی خەیار لە پارشێودا وادەكات درەنگ تێنووت ببێت٬ بە هۆی هەبوونی ئاوی زۆر لە پێکهاتەکەی.
٤-سێو :
دەوڵەمەندە بەڕێژەیەکی زۆری ئاو وە نەبووینی سۆدیۆم تێدا٬ وا دەکات کە هەست بە تێنووی نەکەی .
۵- گوێزی هندی :
لە ناو پێکهاتەکەی ڕێژەیەکی باش لە ماددەی ووزە بەخشی تێدایە ، بەخواردنەوەی وا دەکات هەست بە تێنووی نەکەی.
٦-ترێ:
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینات و ئاو و وزە،مەرجە بخرێتە ناو ساردکەرەوە ئینجا لە پارشێودا بخورێت تا دوور بیت لە تێنووی.
۷-ئاوی لیمۆ:
دەبێت تێکەڵ بکرێت لەگەڵ بەفرو ئاو وات لێدەكات كە كەمتر هەست بەتێنوویەتی بكەی.
۸-كێوی:
وا دەکات کە هەست بە گەرمی نەکەی بەمەش دوور دەبی لە تێنوویەتی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق