هەولێر:لەسەر سکاڵای گەنجێک شوفێرێکی تاکسی دەستگیردەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 29 أبريل 2019

هەولێر:لەسەر سکاڵای گەنجێک شوفێرێکی تاکسی دەستگیردەکرێت


زێدان خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند"دوای سکاڵای گەنجێک لەشۆفێرێکی تاکسی کە هەلسابوو بەفێلکردن لێ بنکەی پۆلیسی کوردستان دەست بەجێ توانیویانە ئەو کەسە دەستگیربکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۹ی نیسانی ۲۰۱۹لەڕاگەێندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند"دوای ئەوەی گەنجێک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد دژی شۆفێرێکی تاکسی کەوا هەڵساوە بە فێڵکردن و وەرگرتنی پارەیەکی زۆر لەو کەسە، کەوا دوای سکاڵای گەنجەکە دەست بەجێ توانیویانە ئەو کەسە دەستگیربکەن.

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە" تۆمەتبار بە ناوی (هـ. ح. ن ) دانی ناوە بە تاوانەکەی کەوا هەڵساوە بە تاوانی فێڵکردن لە گەنجێک و وەرگرتنی بڕێک پارە لێی کە بە نزیکەی (20.000 $) بیست هەزار دۆلاری ئەمەریکی دەخەمڵێنرێت.

لەڕاگەێندراوەکەدا ئاماژەش بەوەدراوە"پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا دادوەر بڕیاریدا بە بەندکردنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٥٦) لە (ی. س. ع).


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق