دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ- نوێ ژین
بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ۱ـی ئایاری ۲٠۱۹ لەقەزای کۆیە " گەنجێکـ بەناوی (پێرس سەفین عوسمان/لەدایکـ بووی ۱۹۹۲) لەكاتی كاركردن دیواری خانوویەکـ بەسەریدا روخا وبەهۆیەوە گیانی لەدەستدا،
ناوبراو " ماوەی ۷ مانگە ژیانی هاوسەری پێکـ هێناوە .
بەگوتەی چەند کرێکارێک کە قسەیان بۆ نوێ ژین کردووە"کرێکاران ناڕازین لە بار و گوزەرانی کرێکاران و نەبوونی مەرجی سەلامەتی لە کاتی کار کردن.
ئەو کرێکارانە کەنەیان ویست ناویان بڵاوبکرێتەوە ڕاشیانگەیاند" لەڕۆژی جیهانی کرێکاراندا تەنیا پشووەکەی بۆ بەرپرسان و دام و دەزگاکانە ئەگینا کرێکاران لەکار دان.
بەپێی ئاماری سەندیکای کرێکاران " لە ساڵی ڕابردوو ۳۳کرێکار گیانیان لە دەست داوە و ئێستا برودۆخی کرێکاران لە و پەڕی خراپی دایە .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق