زێدان خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
شەوی ڕابردوو ۳۰ی نیسانی ۲۰۱۹چەکدارانی داعش وێنە و ڤیدیۆی شەهیدکردنی کارمەندێکی ئاسایشیان لە سنووری قەزای مخمور بڵاوکردەوە.
پەیامنێری نوێ ژین لە مخمور ڕایگەیاند" دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی کارمەندێکی ئاسایشی بارەگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەناوی "بەژدار سەفەر" لە چیای قەرەچۆخی سنووری قەزای مخمور لەگەڵ سێ لە هاورێکانیدا دەستگیردەکرێت چەکدارانی داعش ڤیدیۆی شەهیدکردنی بڵاوکردەوە.
ڕاشیگەیاند" چەکدارانی داعش سێ هاورێکەی کارمەندەکەی ئاسایشیان ئازادکردووە و تەنیا کارمەندەکەیان شەهیدکردووە.
وتیشی"ناو براو تاقانەی حەوت خوشکە و تا ئێستا تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی نەکراوە.