گەیلان جاسم _ ناوەندی هەواڵی وەرزشی نوێ ژین میدیا
بەپێی راگه‌یاندنی ڕۆژنامەیەکی مه‌دریدی یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی هاوینه‌ی "زینه‌دین زێدان" کڕینی یاریزان "لوکا جۆفیچ"ـی یاریزانی یانەی ئینتخرات فڕانکفۆرتە.
رۆژنامه‌ی "ئاس" ـی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ٥ ئایاری ۲۰۱۹ ئاشكرای كردووه "فلۆرێنتینۆ پێرێزی" سه‌رۆكی یانەی ریال مه‌درید له‌سه‌ر راسپارده‌ی "زینه‌دین زێدان" له‌گه‌ڵ "لۆكا جۆڤیچ"ـی هێرشبه‌ری سڕبی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن.
وەهەروەها رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: جۆڤیچ به گرێبه‌ستێكی ٦ ساڵ و به به‌های ٦۰ ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ریال مه‌درید رێككه‌وتوون.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی "ماركا" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی ئینتراخت ده‌یه‌وێت گواستنه‌وه‌ی ماریانۆ دیاز بكاته به‌شێك له رێككه‌وتنه‌كه.
جێگای باسە ڕۆژنامەی"ماركا" هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه کە "زینه‌دین زێدان" رازیبووه به ده‌ستبه‌رداربوون له "ماریانۆ دیاز" كه ئه‌م وه‌رزه خراپترین وه‌رزی ئه‌م یاریزانه بووه كه ته‌نیا ٦٥٦ خوله‌ك یاری كردووه و پێكانیش یه‌خه‌ی به‌رنه‌داوه.
"لوكا جۆڤیچ" هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن ۲۱ ساڵه‌ی سربی له هاوینی ۲۰۱۷ له یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالییه‌وه به ۲۰۰ هه‌زار یۆرۆ په‌یوه‌ندی ئینتراخت فرانكفۆرت كرد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی ٤۲ یاری، ۲٥ گۆڵ و ۷ ئاسیستی كردووه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق