ناحیەی شوان: ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە. - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 4 مايو 2019

ناحیەی شوان: ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو برینداری لێ کەوتەوە.


ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

کاتژمێر ۲:۳۰خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەرکوک-شوان ڕوویدا.

دوو هاوڵاتی دانیشتووی گوندی (تووتەقەڵ)ـی سەربەناحیەی شوان لەسنووری شاری کەرکوک، کەئۆتۆمبێلێکی جۆری تیۆتا هایلۆکسیان پێ بوو، لەکاتی ڕۆیشتنیان بۆشاری کەرکوک لەسەر ڕێگای کەرکوک-شوان و بەدووری ۲۰۰بۆ۳۰۰مەتر لەگوندی دووبزنی شاری کەرکوک بەهۆی تیژڕەویەوە ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕا.

شاهێدحاڵەکان باس لەوەدەکەن، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە بەخێراییەکی زۆر ڕۆیشتووە و بەوخێراییە لەگومێکی بچووکی ئاوی داوە، کەبەهۆی باران بارینی بەخووڕەوە لەچەند کاتژمێری ڕابردوودا درووست ببوون، و بەهۆیەوە تەواوی جامی ئۆتۆمبێلەکە تەڕبووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕا.

سەبارەت بەزیانە گیانییەکان یەکێک لەشاهێدحاڵەکان باسی لەوەکرد، کەئەو ئۆتۆمبێلە دوو هاوڵاتی دانیشتووی گوندی(تووتەقەڵ)ـی سەربەناحیەی شوان لەسنووری شاری کەرکوکی تێدابووە و هەردووکیان بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری کەرکوک کراون.

شاهێدحاڵەکە ئەوەشی بۆقسەکانی زیادکرد، کەباری تەندرووستی بریندارەکان لەپاش دەرهێنانیان لەئۆتۆمبێلەکە جێگیربووە، بەڵام بۆدڵنیایی زیاتر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری کەرکوک کراون.

ساڵانە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لەهەرێمی کوردستان سەدان هاوڵاتی گیان لەدەست دەدەن و بسەدانی تریش برینداردەبن و هاوڵاتییان خراپی ڕێگا و بانەکان بەهۆکار دەزانن و بەرپرسانی هاتووچۆی هەرێمیش لەگەڵ خراپی ڕێگا و بانەکان، خێرایی و پابەندنەبوونی شۆفێرانیش بەڕێنماییەکانی هاتووچۆ بەیەکێکی تر لەهۆکارەکانی زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەزانن لەهەرێمی کوردستان.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق