ناوەندی هەواڵ _ نوێ ژین
ئەمڕۆ شەممە ٤ی ئاداری ۲۰۱۹ هونەرمەندی میللی ئاوات بۆکانی لەسەر شەڕکردن و هەڕەشەکردن لەخەڵک لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە دەستگیرکرا.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" ئاوات فازل ڕەشید کەناسراوە بە "ئاوات بۆکانی" لەسەر سکاڵای دوو هاونیشتمانی کە شەڕکردن و هەڕەشەکردن بووە لە خەڵکی بەپێی مادەی ٤۱۳و ٤۳۲ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
ڕاشیگەیاندووە"لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا دەستبەسەر دەمانچەیەكی جۆری كڵۆك و شانەیەك و چواردە فیشەكدا گیرا .
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەشلێ"دوای پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری تۆیۆتا لاندكرۆز دەستگیرا بەسەر دەمانچەیەكی جۆری تۆكاریف و شانەیەك و ۲۰فیشەك و چەكێكی جۆری ویزە لەگەڵ شانەیەك و ۲۷ فیشەك، هەروەها مەغزەنێكی جۆری كڵاشینكۆف و چواردە فیشەك كە لە ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە .
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ڕاگەیاندووە"لەئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر بەندەو لە هەرشوێنێك فەرمانی گرتنی هەبێت دەنێردرێت بۆ شوێنی داواكراوو لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق