دیمەن تاهیر-ناوەندی هەوال ـ نوێ ژین
ئەمڕۆ شەممە ٤ ئایار ۲۰۱۹، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لیوا عەبدولخالق تەڵحەت، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"پۆلیسی هەولیر لەماوەی ۲٤ کاتژمێردا توانی سێ تاوانبار دەستگیربکات ، کەتاوانیان ئەنجام داوە سەرجەم تاوانەکانیشیان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بوونە.
ڕاشیگەیاند " یەکێک لە تاوانبارەکان بەهۆی ئەوەی ئالوودەی مادەی هۆشبەر بووە دوای ئەوە نزیکەی حەوت بو هەشت مانگ دەستگیر دەکرێ.
ناوبراو وتیشی"ماوەیک دوایی ئازاد کردنی تووشی گرفتی دەروونی دەبێ دواتریش بەهۆی لێبڕانی مادەی هۆشبەرەوە دایکی خۆی کوشتووە.
سەبارەت بەدوو تۆمەتبارەکەی تریش لیوا عەبدولخالق تەلعەت ڕایگەیاند "ئەوانیش لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی تاوانی کوشتنیان ئەنجام داوە دەستگیر کراون.
لەئێستادا هەر سێ تاوانبار ، بەپێی ماددەی ٤۰٦لەیاسای سزادان دەستگیرکراون ڕەوانەی دادگا کراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق