شاناز ئیبراهیم داوایەک ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 3 مايو 2019

شاناز ئیبراهیم داوایەک ئاراستەی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات


ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ، داوا لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات" کۆنگرە ببەستن و دەلێت" هیچ بیانویەک بۆ نەبەستانی کۆنگرە نەماوە.

لە بەیاننامەیەکدا کەوێنەیەکی دەست نوێ ژین کەوتووە، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕایدەگەینێت" وەک لای هەمووان ئاشکرایه‌ ساڵانێکە یەکێتی بەدەست چەندین کێشەی ناوخۆیی جۆراوجۆره‌وه‌ دەناڵێنێ ، هەڵبەت هۆکاری هەموو کێشەکانیش ڕوونە کە (نەبەستنی کۆنگرەیە) ، کۆنگرەیەک کە یەکێتی بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاستەقینەی خۆی کە لە خزمەت خەڵک و جەماوەری یەکێتی و لەئاست گۆڕانکارییە گرنگەکانی کوردستان و ناوچەکەدا ڕۆڵی کارا و کاریگەری هەبێت.

ڕاشیگەیاندووە"لەماوەی ڕابردوودا چەندینجار داواکاری و هەوڵی بەستنی کۆنگرە هەبووە بەڵام بەداخەوە هەرجارێکیش بەبیانووی جیاواز بەرپەرچی ئەو خواستە دراوەتەوە.

لەبەیاننامەکەی ناوبراودا ئەوەش هاتووە"هیچ بیانوویەک نەماوە ئیتر کاتی بەستنی کۆنگرە و نوێبوونەوەی یەکێتیە ، پێویستە هەمووان بە ئەرکی مێژوویی خۆمان هەڵسین و بەزووترین کات مژدەی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە بدەین بە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و خەڵک و جەماوەری یەکێتی.


ئەو بەرپرسەی یەکێتی لەدرێژەی بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە"بێگومان یه‌كه‌ به‌ یه‌كه‌تان و جێگری سکرتێری گشتی زیاتر لەهەرکەسێک بەرپرسیارێتیتان ئەکەوێتە ئەستۆ و ئومێدەوارم كه‌ بە ئەرکی خۆتان هەڵبستن .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق