دیارحسێن- ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
كەشناسی هەرێم باری كەشوهەوای ئەمڕۆ(شەممە)و سبەی(یەكشەممە)ی شارەكانی باشوری كوردستانی بڵاوكردەوەو دەشڵێت؛ ئەمڕۆ باران
دەبێت و سبەی ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەوردا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئاسمانی ئەمڕۆی شارەكانی باشوری كوردستان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لەكات و شوێنی جیاجیادا.
كەشناسی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە لەهەندێك شوێن لێزمە باران دەبێت بەڵام لەكاتەكانی ئێوارەدا كاریگەریی شەپۆلی بارانەكە كەم دەبێتەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق