ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
میدیاكانى ئه‌م وڵاته ده‌ڵێن" زیاتر له سه‌د مووشه‌ك ئاراسته‌ى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئیسرائیل كراوه.
میدیاکانی "ئیسڕائیل" ڕایانگەیاند" به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌٤ ئایاری ۲۰۱۹ هێرشێكى مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ى "عه‌سقه‌لان" و "ئه‌شكیلۆن"و چه‌ند شوێنێكى تر له باشووری ئیسرائیل .
میدیاكانى "ئیسرائیل" ئاماژە بەوەش دەکەن"کە تا ئێستا زیاتر له سه‌د مووشه‌ك به‌ر ئه‌م ناوچانه كه‌وتوون، هه‌مووشیان له كه‌رتى غه‌زه‌وه ره‌وانه كراون.
سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند" فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل وەک بەرپەرچدانەوەیەک چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له باكورى غه‌زه‌وه بۆردمان كردووه و تا ئێستا هیچ زیانێك له هه‌ردوولا نه‌زانراوه.
سوپاى "ئیسرائیل" ئاماژەی بەوەشکردووە" سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی داخستووه كه ده‌چنه‌وه سه‌ر غه‌زه.
ئه‌م گرژییه‌ی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له غه‌زه دواى ئه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیل هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گایه‌كى قه‌سام باڵاى سه‌ربازى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس و چوار كه‌سیان كوژران.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق