گروپی خۆبەخشی یارمەتی دان و ژیانەوە داوایەک لە خێرخواز و سەرمایەداران دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 4 مايو 2019

گروپی خۆبەخشی یارمەتی دان و ژیانەوە داوایەک لە خێرخواز و سەرمایەداران دەکات


ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

گروپی خۆبەخشی یارمەتی دان و ژیانەوە"
لە ژێر دروشمی (خێری ئەم ڕەمەزانە با بۆ منداڵانە تووشبووەكانی شێرپەنجە بێت) ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی كارێكی خێرخوازی بۆ بەشی منداڵانی تووش بووی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی ھیوا لە مانگی ڕەمەزان دا بۆ دڵخۆشكردنی منداڵەكان و زیاتر ئاگادار بوونیان لە نزیكەوە ئەویش بە پێدانی كۆمەڵێك دیاری و ئامادەكردنی ژەمێكی نان خواردن بۆ منداڵە نەخۆشەكان .

ھیوادارین كەسە خێرخوازەكان و سەرمایەدارەكان ھاوكاریمان بكەن بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین ھاوكاری پێشكەشی ئەو منداڵانە بكەین لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان چونكە ئەوان جگە لە چارەسەر كردن پێویستیان بە دڵخۆشكردنیشە . 


بە سپۆنسەری میدیایی "نوێ ژین میدیا" كارەكانی گروپەكە ئەنجام دەدرێت و كارەكانیان لە نوێ ژین میدیا بڵاودەكرێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق