دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بریار لەسەر ئەندامە نارازییەكانی دەدات، لەبەرامبەریشدا ئەندامە نارازییەكان ئامژەبەوە دەكەن كە كۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەكەیان هیچ بایەخێكی نیە.
وابریارە ئەمرۆ "یەك شەممە" لەشاری سلێمانی بە ئامادەبونی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەكە بۆ گوێگرتن لەو لیژنە ئینزیباتییەی لەسەر ناكۆكییەكانی ئەم دوایەیانو بریاردان كۆببێتەوە.
بەشێك لەپەرلەمانتاری فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەلەمانی كوردستانو عێراقو خۆبەخشانیان پەنجەی تۆمەت ئاراستەی سەرۆكی جولانەوەكەیان دەكەن بەوەی كە جوڵانەوەكەی خستوەتە خزمەتی بنەماڵەكەیو لەبەرامبەریشدا شاسوار عەبدولواحید ئەو تۆمەتانە رەت دەكاتەوە داوی کرد هەرکەسێک هەر بەڵگەیکی هەیە لە لیژنەی ئینزیبات بیخاتە ڕوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق