کعب سورچی ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
پەیامنێری "نوێ ژین" لەهەولێر ڕایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر بۆ کەرکوک ڕوویدا، لەئەنجامدا دوو منداڵی یەک خێزان گیان لەدەست دەدەن و دایک و باوکی مندالەکانیش بریندارن.
وتیشی" ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا ڕوویداوە.
ڕاشیگەیاند" برینی بریندارەکان سەختە و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر کراون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق