باران بارین دەست پێدەکاتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 3 مايو 2019

باران بارین دەست پێدەکاتەوە



محەمەد کاک احمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەش و هەوای( ٤٨)کاتژمێری داهاتووی ناوچەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.


بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ هەینی (3 ی ئایاری2019) ئاسمانی شارەكانی هەرێم  هەوردەبێت  لەگەڵ بارینی باران  لەناوچە جیاوازەكان

 کەشناسی هەرێم ڕایشیگەیاندووە”سبەی شەممە (4ی ئایاری2019) ئاسمانی ناوجەکانی هەرێم هەوردەبێت ،لەهەندێ کاتدا هەورەتریشقەیشی لەگەڵ دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا باران بارین نامێنێت“.

ھەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ لە  ھەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینی كراو 27پلەیە و نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو 21پلەیە و لەسلێمانیش 27پلە بە 20پلە و دھۆك  26 بە 18پلە و كەركوكیش 32بە 22پلە دەبێت.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق