لێژنەی بینینی مانگ ئاگەداریەکی بڵاوکردەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 3 مايو 2019

لێژنەی بینینی مانگ ئاگەداریەکی بڵاوکردەوە


زێدان خەسرۆ_ناوەندی هەواڵ _نوێ ژین

لێژنەی بینینی مانگ لەوەزایەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان " بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان سبەی چاودیری بینینی مانگ دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی ۳ی ئایاری ۲۰۱۹ لە ئاگەداریەکدا کەوێنەیەکی دەست نوێ ژین کەوتووە" لێژنەی باڵای بینینی مانگ لەوەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەینێت" ئێوارەی سبەی شەممە  ٤ ی ئایار  لێژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە فەرعیەکانی پارێزگاکانی کوردستان و دیوانی وەقفی سوونی عێراق چاودێری بینینی مانگ دەکەن،

لەئاگەداریەکەدا هاتووە"سەرجەم ھاوڵاتیانی کوردستانیش ئاگاداردەکەینەوە کە ھەرکەسێک بەبەڵگەوە ئێوارەی سبەی شەممە  مانگی بینی بەزوترین کات یەکەی ئیداری سنورەکەی ئاگادار بکاتەوە.

هەروەها لە ئاگەداریەکەدا ئەوەش هاتووە"بۆئەم مەبەستەش سبەی کونگرەی ڕۆژنامەوانی دەبەسترێت ، بۆڕاگەیاندنی ئەنجامی چاودێری کردنەکە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق