چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین .
دکتۆر. "سامیە شاکر"، یەکێکە لە ژنە دیار و شاعیر و لێهاتووەکانی شاری هەولێر، لە ساڵانی شەستەکان دا، کە یەکەم ژن بووە ئۆتۆمبێلی لەو کاتەدا لێخوڕیوە.
لەم بارەیەوە، نوسەر و ڕووناک بیر "عەبدولڕەحمان فەرهادی" لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە :" خاتوو "د.سامیە" یەکەم ژن بووە لە شاری ھەولێر، کە ئۆتۆمبێلی ھاژوشتووە، لەبیرمە منداڵ بووم چەندە سەرسام بووم پێی کە ڕۆژانە دەمبینیی بە سەر و قژە جوانەکەیەوە، لەنێو ڤۆڵگاکەیەوە بەبەردەم ماڵماندا تێدەپەڕی ".
هاوکات خاتوو سامیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە زۆرجار بە ڤۆڵگاکەیەوە بە کۆڵانەکاندا ڕۆیشتووە، خەڵک ھۆیھایان لێ کردووە، چونکە جگە لەخۆی، ھیچ ژنێک نەبوو ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق