یانەی یۆڤێنتوس بەهۆی پێکانەوە ئەستێرەیەکی یانەکەی لە دەستدەدات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 31 أغسطس 2019

یانەی یۆڤێنتوس بەهۆی پێکانەوە ئەستێرەیەکی یانەکەی لە دەستدەدات


موسا لوقمان ـ بەشی وەرزشی ـ نوێ ژین

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی جۆرجیۆ کیلینی یاریزانی یانەکەی بەهۆی پێکانەوە لە دەستدەدات ، کە تووشی پچڕانی بەستەرەکان بووە، دوای ئەوەی لە مەشقەکانی ئەمڕۆ بەشداری کردووە.

بەپێی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی یۆڤێنتوس ئیتاڵی دەربارەی پێکانی کیلینی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە " کیلینی یاریزانی بەرگریکار یانەکەی  لە کاتی ئەنجامدانی مەشقو ڕاهێنانەکان ئەمڕۆ تووشی پێکانی قورس بووە کە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.

هەر لەم بارەیەوە چەندین جار کیلینی دووچاری گرژبوونی ماسوولکەکان، یان لەسەر ئاستی ران و قاچی دووچاری پێکان بووە، بەڵام ئەمە یەکەمجارە لە ژیانی وەرزشیدا، دووچاری پێکانێکی وەها قورس ببێت ،کە پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی 6 مانگ لە یاریگاکان داببڕێت.

هەروەها پێکانی بەرگریکارە ئیتاڵییەکە، دەبێتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ دەرکەوتنی ماتیاس دیلێختی بەرگریکاری هۆڵەندی، کە وەک یاریزانی سەرەکی لە پێکهاتەی یۆڤێنتوس  لە یارییەکانی ئەم وەرزە چانسی بەشداریکردنی هەبێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق