دیارحسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
چەكدارانی حەشدی شەعبی بكوژانی ئەبوبەكر سامەڕائییان دەستگیركرد و دۆزینەوەی تەرمەكەشیان لە رۆژئاوای ئەنبار راگەیاند.
حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند" هێزێكی لیوای ٤٥ی حەشدی شەعبی گرووپێكی داعشیان دەستگیركردووە كە ئەبوبەكر سامەرائی لە قەزای قائیم كوشتووە.
هەروەها ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد" دوای ئەنجامدانی پشكنین و دانپێدانانی تۆمەتباران، تەرمی سامەڕائی لەو شوێنە دەرهێنراوە كە تێیدا نێژراوە.
چەكدارانی داعش لە ۲٥ـی كانوونی دووەمی ۲۰۱۷ ، ئەبوبەكر عەباس سامەرائی ئەفسەری سوپای عێراق بە پلەی مولازمیان لەناوچەی نەخیب دەستگیركرد، لەمانگی شوباتی هەمان ساڵیشدا دیمەنی سەربڕینەكەیان بڵاوكردەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق