دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگەیاند" پاش به‌ده‌سهێنانی زانیاری هێزه‌كانمان، له بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ژاراوه به هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر "قه‌ڵادزێ" تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی ( پ . ع ) له‌دایك بووی ساڵی ۱۹۷۳، پیشه‌ی كاسب دانیشتووی قه‌ڵادزێ ده‌ستگیر كرد كه له ساڵی ۱۹۹۹ فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی بۆ ده‌رچووه.
جێگای باسە کە ئەوەش خراوەتە ڕوو" ئه‌و تۆمه‌تباره له ساڵی ۱۹۹۹ ئۆتۆمبێلێكی پێ بووه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له بناری قه‌ندیل له نزیك ناحیه‌ی ژاراوه، به هۆكارێكی نادیار ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕاوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستداوه كه سه‌رنشین بووه له‌گه‌ڵیدا، پاشان كه‌سوكاری ئافره‌ته‌كه له هه‌مان ساڵ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر شۆفێره‌كه تۆمار ده‌كه‌ن و پاش ئه‌وه‌ی له‌دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رده‌چێ بۆ شوێنێكی نادیار ڕاده‌كات، به‌ڵام دره‌نگانێكی شه‌وی ڕابردوو له قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین ده‌ستگیر كرا.
لەدرێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە" له ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی ۲٤ بڕگه‌ی ۱ له یاسایی هه‌مواركراوی هاتووچۆ ڕاگیركراوه و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا، دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق