دەوامی زانکۆی سلێمانی پێش خرا  - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 30 أغسطس 2019

دەوامی زانکۆی سلێمانی پێش خرا 

چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

"د.ڕەزا حەسەن" سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند:" بەهۆی جێبەجێكردنی سیستمی بۆڵۆنیا، دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنی ئەمساڵ پێشخراوە، لە هەفتەی داهاتووەوە دەوامی زانكۆی سلێمانی دەست پێدەكات، هەر خوێندكارێكیش نەیەتە محازەرەوە لەلایەن كۆلێجەكانەوە بە نەهاتوو دەنوسرێت".

هاوکات ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو خوێندكارانەی وانەیان هەیە و كەوتونەتە دەوری دووەمی لە مانگی داهاتوو ٢٢ی ئەیلولی ٢٠١٩ تاقیكردنەوەكانیان دەستپێدەكات، بۆیە دەوام ناكەن".

هەروەها زانکۆی چەرمۆ لەچەمجەماڵ راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند:" لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە خوێندنی ساڵی نوێ دەكرێت، زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیش لە سلێمانی ١ی ٩ی ٢٠١٩ وەك یەكەم رۆژی دەوامی خوێندن دیاریكرد".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق