ئوسامە ئەحمەد_ناوەندی هەواڵ_ نوێ ژین
هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەناو شەقامەکانی شارەکە هۆشداری دەداتە شوفێران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند:" هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە بۆئاگادارکردنەوەی شوفێران لەڕێگەی دانانی ڕێنمایی لەسەر ئۆتۆمبێلەکانیان لەلایەن بەشی هاتوچۆی ناوشار کە نابێت ئۆتۆمبێل ڕاگرن لەناو گەڕەک وکۆڵانەکان و بەشێک لەو شەقامانەی کە وەستان تێیاندا قەدەغەیە".
هەروەها بەپێچەوانەوە ئەگەر شوفێران پابەند نەبن لەڕۆژانی داهاتوو پسوڵەی سەرپێچیان بۆ دەکرێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق