ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
ڕاگەیاندنێک لە بەرێوبەرایەتی ئیداری لە کردنەوەی دەرگایی پێشکەشکردن بۆ دەرچوانی ئامادەیی بۆ بەشەکانی (زانستی، ویژەیی، پیشەسازی، بازرگانی) بۆ هەموو پاریزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بەرواری ٢٠١٩/٨/٢٦
تاوەکو ٢٠١٩/٩/٤
مەرجەکانی خولی ئەفسەری هێزەکانی ناوەخۆ ئەمانەن :
١- خاوەنی بڕوانامەیی ئامادەیی بێت لەبەشەکانی (زانستی، ویژەیی، پیشەسازی، بازرگانی).
٢ -تەمەنی کەمتر نەبێت لە (١٧) ساڵ زیاتر نەبێت لە (٢٢)ساڵ و شەش مانگ لە ١٩٩٢/٨/٢ تاوەکو ٢٠٠٢/٨/٨،
هەروەها کارمەند لە هێزی پاراستنی ناوخۆ کە تەمەنیان زیاتر نەبێت لە (٢٥) ساڵ لە ( ٨/٨/ )١٩۹٤ تاوەکو "٨/٨/٢٠٠٢
٣- کۆ نمرەی کەمتر نەبێت لە( %٧٥) بۆ پێشکەشکارانی گشتی و (%٧٠) بۆ پیشکەشکارانی تایبەت (شەهیدەکان) بەپێی بریاری ئەنجومەنی ئیداریی کولیژ لە دانیشتنی دووەم بۆ ساڵی ٢٠١٩
٤- بۆ پێشکەشکارانی خاوەن شەهید هێنانی بەڵگە کە خاوەن شەهیدن لە بەرێوبەرایەتی شەهیدان.
٥- بۆ منداڵی ئەفسەران کە بەردەوامن لە خزمەتکردن و ئەفسەرانی خانەنشینکراو و کارمەندی بەردەوام لە خزمەت و کارمەندیی خانەنشینکراو هێنانی بەڵگە که باوکی ئەفسەرە یا کارمەندە.
٦- هەڵبژاردن لە بەرزترین نمرەوە دەبێت بەرەو خوار بۆ وەرگرتن و بەپی رێژەیی دانیشتوان بۆ هەر پارێزگایەک(بەپشت بەستن بە کارتی زانیاریی).
٧-خوێندکار لە ماوەیی خوێندن و مەشقکردن و بونی لەناو کولیژ موچە وەردەگریت کە کەمتر نیە لە ٧٣٥،٠٠٠ بۆماوەی ٣ ساڵ و دوای دەرچوونی موچەکەی دەبێتە ١،٤٧٠،٠٠٠ یەک ملیون و چوارسەدوو حەفتا هەزار دینار.
■ دووەم
پشت دەبەستریت بە فۆڕمی ئەلیکترونی بۆ پیشکەشکردن لەریی سایتی ئەلیکترونی https://moi-jobs.iq/order.php?id=51
مەرجە پێشکەشکار فۆڕمەکە پر بکاتەوە بە زانیاری پیویست.
تیبینیەکی گرینگ
١-دەبێت ئاماژە بە کۆنمرە بکری بە (ژمارە) بە شیوەیەکی دروست بە هەمان شێوەی بروانامەکە و بەپێچەوانەی ئەوە پێشکەشکارەکە پشتگوێی دەخرێت بۆ نموونە ()٩٠ - ٧٧.٩ - ٧٥.٢٥
٢-بۆ پێشکەشکاران لە بوونی هەر گلەیەک یا پرسیاریک دەتوانن داوا بنیرن لە ریگایی سایتی تایبەت بە بەرێوبەرایەتی ئیداری
info@moi-jobs.iq
یا لە ڕیگەی پەیجی باوەرپیکراو لە فیس بوک
لە ماوەی تەنها ٣ ڕوژ لە بەرواری پیشکەشکردن.
٣-دەبێت زانیاری پرکراو لە فۆڕمی پیشکەشکردن هاوشیوەبێت لەگەڵ بەڵگەنامەکان پێشکەشکار لە بوونی هەر جیاوازیەک لە زانیاریەکان پشتگویی دەخریت.
٤-ئاگادار دەکرێتەوە ئەگەر کەسەکە گونجاو بوو و هەموو مەرجەکانی دامەزراندنی هەبوو لە شوین و بەرواری سەردانکردن بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان (پشکنینی پزیشک، چاوپیکەوتن، تاقیکردنەوەی زیرەکی ) لەڕیگەی ژمارەی موبایل یا لەڕیگەی داواکردن لە فورمی ئەلیکترونی .
٥-دەبێت پێشکەشکار پاریزگاری لە ژمارەی داواکردنی تایبەت لە پێشکەشکردن لە فورمی ئەلیکترۆنی بکا چونکە لە رێگەیەوە ئاگاداردەکرێتەوە بۆ ئامادە بوون بۆ تەواو کردنی کارەکانی پیشکەشکردن.
٦-بۆ هەر زانیارییەک پەیوەندی بە ژمارەی بەرێوبەرایەتی ئیداری بکە لە کاتی دەوامی رەسمی
(0790116568
07704625017
ئەو بەڵگەنامانەی کە پێویستە بۆ کاتی سەردانی کردن
١-وسیقەی قوتابخانەی خویندکارەکە کە پشتراست کراوەتەوە لە بەرێوبەرایەتی قوتابخانەکە و لە بەرێوبەرایەتی پەروەردەی پاریزگاکە . .(ئەصل و وینە ) ٤ دانە .
٢-ناسنامەی باری شارستانی یا کارتی نیشتمانی بۆ پیشکەشکار و بۆ دایک و باوکی .(ئەصل و وێنە ) ٤ دانە.
٣-ڕەگەزنامەی عێراقی بۆ پێشکەشکار و دایک و باوکی.(ئەصل و وێنە) ٤ دانە.
٤-کارتی زانیاری(ئەصل و وێنە ) ٤ دانە.
٥-وێنەی پێشکەشکار (٢٠)دانە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق