نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەموز دیاریکرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 1 أغسطس 2019

نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەموز دیاریکرا



چاوان خلیل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی ئابی ٢٠١٩، لەکۆبونەوەیەکدا کە لەدیوانی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەرێوەچوو، نرخی هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی تەموز و خشتەی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئاب دیاریکرا.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند: نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز"٣٩.٢٥٠" دینار دەبێت، وە موەلیدەکانیش بەتێکڕایی لەنێوان ٢٢٠ بۆ ٢٤٠ کاتژمێر کاریان کردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێک لەنێوان ،٨،٥٠٠ بۆ ٩،٥٠٠ ھەزار دینار دەبێت.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، نرخی ئەمپێڕێکیش لە گەڕەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە، وە بەبەراورد بەنرخی ھەمان مانگی ساڵی پار نرخی ئەمپێری مۆلیدە ھەرزانترە کە نرخی ئەمپێرێک ١٧،٥٠٠ دینار بوو.

سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی ھەشت، ھەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن، بەمەش ٢٤ کاتژمێر کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکرێت. 

وە دوای ١٠ خولەک لە کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی پێویستە مۆلیدە ئەهلیەکان هەڵبکرێن، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق