گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱ـی ٨ـی ۲۰۱۹ کاتژمێر ۱۱:۰۰ـی پێشنیوەڕۆ، شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ ڕوویدا لە گەڕەکی بەختیاری سنووری سۆران.
لەم بارەوە "شەماڵ دێواری" وتەبێژی تازە دەستبەکاربووی پۆلسی سۆران دەڵێت" دوایی کۆنترۆڵکردنی شەڕەکە لەلایەن پۆلسی سۆران ئەنجامی شەڕەکە ۱ کەس کوژراوە بەناوی "ٲ ، ٲ ، ف" کە لەدایکبووی ۱۹٤٤ـە خانەنشینی پێشمەرگەیە، وە ٨ کەسی تریش لەشەڕەکە برینداربوون.
ناوبراو ئاماژەشی بەوەکرد لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە پۆلیسی سۆران ٨ کەس لەو کەسانە دەستگیرکرد کە لەشەڕەکە دابوون.
وتەبێژی پۆلسی سۆران ئەوەشی خستەڕوو لەشەڕەکە چەک بەکار نەهاتووە، لێکۆڵینەوەش لەڕووداوەکە بەردەوامی هەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق