ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
له راپۆرتێكی دامه‌زراوه‌ی ڕووس كاچیستڤۆ ی حكوومه‌تی رووسیادا هاتووه"سەدا ۷۰ـی هه‌رزه‌كاران كه‌وتوونه‌ته داوی ڕاوه‌دوونانی ئه‌ليكترۆنى "سايبه‌رى" یان به‌شدارییان تێداكردووه بە رێژه‌ی سەدا ٤۰ ـيش وتیان، ئه‌وان وه‌ك هێرشبه‌ر به‌شدارییان له هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كاندا كردووه.
شایەنی باسە راپۆرته‌كه ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت ده‌كات، ئه‌و جۆره لاپه‌ڕانه بسڕنه‌وه و كۆد و پاسوۆردى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كانيان بگۆڕن و له‌كاتی پێویستدا لای پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن.
له درێژەی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه" کە ده‌بێت دایكان و باوكان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان رێكبكه‌ون كه هه‌ر جارێك رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه یان سووكایه‌تی پێكردن بوونه‌وه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، ئه‌وا ئاگاداری دایك و باوكیان بكه‌نه‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق