هاوڵاتییەک بەهۆی ئەنجامدانی ئەم کارە دەستبەسەر دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 2 أغسطس 2019

هاوڵاتییەک بەهۆی ئەنجامدانی ئەم کارە دەستبەسەر دەکرێت


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 

بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند" كەتاوانبارێکیان دەستگیركردووە بە تۆمەتی دزینی مۆبایل.

علی جەمال قدوری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیندراوێکدا ڕایگەیاند" لە پاش ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمارکرد لای پۆلیس لەسەر هاوڵاتیەک کە گوایە لە ئۆتۆمبێلەکەی سەرکەوتووە و دواتر لەکاتی دابەزینیدا موبایلەکەی دزیوە ، ڕاسەوخۆ تیمێکی پۆلیسی ڕزگاری دەستیان بە لێکۆڵینەوە دەربارەی دۆسیەکە ئەنجامدا".

ناوبراو وتیشی "پاش ماوەیەکی کەم دوای دەستكردن بە لێکۆڵینەوە، توانرا لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاریەوە تاوانبارەکە دەستگیربکرێت و ڕەوانەی بنکەی پۆلیس بکرێت.

علی جەمال ڕوونیشی کردەوە "کەتاوانبارەکە ئاوارەیەكی سورییەو دانیشتوی کەمپی ئاوارەکانی عەربەتە لە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەرانبەر بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەدا ناوە،

ئاشکراشیکردووە" لەئێستاشدا لای پۆلیس دەستی بەسەر موبایلەکەدا گرتوەو تۆمەتباریش بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی ٤٤٤ لەیاسای عێراقی دەست بەسەرکراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق