مووچەی ۱۳ هەزار كەمئەندام خەرجدەكرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 28 أغسطس 2019

مووچەی ۱۳ هەزار كەمئەندام خەرجدەكرێت



ناوەندی ئابووری ـ نوێ ژین 

بەم نزیكانە موچەی ۱۳ هەزار كەمئەندام كە دووبارە پشكنینیان بۆ كرابوو خەرجدەكرێت، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمیش ڕایدەگەیەنێت، "تەنها ئەم مانگە بەمشێوەیە موچە وەردەگرن، لەمانگی داهاتوەوە موچەكەیان ڕێكدەكرێتەوە".

بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، موچەی ۱۳ هەزار كەمئەندام خەرجدەكرێتەوە كە دوبارە پشكنینیان بۆ كراوەو دەرچون، له‌وباره‌شه‌وه‌ ئاریان ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ڕاگەیاندوه‌، خەرجكردنی موچەكە هەندێك وردەكاری ماوەو بەمنزیكانە تەواو دەبێت بەڵام ناتوانین وادەیەكی دیاریكراو دابنێنین.

وتیشی:"ئەو لیژنەی دوبارە پشكنینیان بۆ كەمئەندامان كردوە، بەگوێرەی ئەو ڕێژەیەی لیژنەكەی دایناوە موچەكەیان بۆ دەبەسترێتەوە، تەنها ئەم مانگە موچەی ئەو كەمئەندامانە بەمشێوەیە خەرجدەكرێت، لەمانگی داهاتوەوە موچەكەیان ڕێكدەكرێتەوەو بەهەمانشێوەی كەمئەندامانی دیكە خەرجدەكرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق