محەمەد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
"كه‌ریم عه‌لی" سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە:" گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكان ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت و دواتر نەوت بدرێته هاوڵاتیان“.
لەبارەی کاتی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیان ئاشکرایکردووە، له‌سه‌ره‌تای مانگی ٩ی ئه‌مساڵ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی نه‌وتی ماڵان ده‌كرێته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نه‌وت بۆ سلێمانی ڕه‌وانه ده‌كرێت".
ڕونیشیکردوەتەوە، ڕێژه‌ی ناردنی نەوت زیادو كه‌م ده‌كات له‌گه‌ڵ باشی و خراپی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌گه‌ر هه‌ردولاش له‌په‌یوه‌ندی باش و به‌رده‌وامدابن، ڕێژه‌ی ڕه‌وانه‌كردنی نه‌وتیش بۆ پارێزگاكانی هه‌رێم زیاد ده‌كات“.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق