ژمارەی گشتی چه‌كدارانی داعش لە سووریا ئاشکرا دەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأربعاء، 28 أغسطس 2019

ژمارەی گشتی چه‌كدارانی داعش لە سووریا ئاشکرا دەکرێت


ناوەندی هەوال ـ نوێ ژین

رووسیا رایگەیاند، ئەو چه‌كدارانه‌ی رێکخراوی تیرۆریستيی "داعش" کە تاکو ئێستا لەسەر خاکی سووریا چالاکن ژماره‌یان نزیکەی 3 هه‌زار کەس دەبێت.

گینادی كۆزمین، جێگری نێرده‌ی هەمیشەی رووسیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌میانی وتارێكدا له‌ دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی له‌بارەی بابەتەکانی تیرۆر گوتی "لەئێستا ژماره‌ی گشتی چه‌كدارانی داعش و لایه‌نگرانیان له‌ سووریا نزیکەی 3 هه‌زار كه‌س دەبێ".

ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ رووسییە ئاماژەشی بەوە کرد، جگه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش، پێكهاته‌ی تیرۆریستیی دیكه‌ش هەن کە تاکو ئێستا چالاکن له‌ سووریا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق