ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
ئەندامێکی ئەنجوومەنی ناوەندیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کەداوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت رایگەیاندووە" سیروانی کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی دەستبەسەر کراوە.
لەمبارەوە حاکم عومەر ئەحمەد، وتەبێژی دادگای سلێمانی رایگەیاند" ئەو نووسراوەی بڵاوکراوەتەوە بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو بە فەرمان و واژۆی حاکم ئاوات عومەر، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سیروانی کوێخا نەجم دەرچووە.
جێگای ئاماژەیە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی ۲٥ـی ئابی ۲۰۱۹ بە ماددەی ۳۱/٤۲۱ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سیروانی کوێخا نەجم دەرکردووە، لەسەر سکاڵای بەڕێوەبەرایەتیی چالاکییەکانی دژەتیرۆر، کۆپی بڕیارەکە دەست "نوێ ژین میدیا" کەوتووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق