دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
به‌پێی هەواڵی میدیا ئه‌مه‌ریكیەکان، ئه‌و ۸ هه‌لیكۆپته‌ره چینۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كوشتنی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادیان ئه‌نجامدا، له هه‌ولێره‌وه هه‌ڵفڕین، دوای ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی "عه‌ین ئه‌سه‌د" له رۆژئاوای عێراق.
به گوێره‌ی كه‌ناڵی "العربیة"، سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌ك ته‌رمیان له شوێنه بۆردومانكراوه‌كه‌ی نزیك گوندی باریشا له باكووری سووریا و هاوسنووری توركیا، هێناوه‌ته‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار.
ئاماژه بۆ ئەوەش کراوە، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندووه، ته‌رمی به‌غدادی له ناوچه‌یه‌كی عێراق ده‌نێژرێت و ره‌چاوی داب و نه‌ریتی ناوچه‌كه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌غدادی له ئۆپه‌راسیۆنێكدا، كه كورد رۆڵێكی هه‌واڵگری دیاری تێدا بینیوه، شه‌وی یه‌كشه‌ممه له گوندی باریشه‌ی سووریای سه‌ر سنووری توركیا كوژرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق