گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
دوای کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی لە ئیدلبی سووریا، لە لایەن هێزێکی تایبەتی ئەمەریکا، ڕێکخراوی داعش جێگرەوەی بەغدادی دیاری کرد.
لە هەواڵێکی گۆڤاری نیوز ویکی ئەمەریکی دا هاتووە:" عەبدوڵڵا قرداش وەک جێگرەوەی بەغدادی هەڵبژێردراوە، کە قرداش خەڵکی تەلەعفەری عێراقە و زانستی ئیسلامی لە زانکۆی مووسڵ خوێندووە و لە ساڵی ۱۹۷٤ لە دایکبووە.
جێگای باسە، پێش چوونی بۆ ناو ڕیزەکانی داعش، ئەفسەر بووە لە سوپاکەی سەدام حوسەین و لە ساڵی ۲۰۰۳ لەلایەن سوپای ئەمەریکاوە لە بەسرە بەندکراوە.
شایەنی باسە، پێش کوژرانی بەغدادی، عەبدوڵڵا چەند بەرپرسیارەتییەکی لەناو داعش هەبووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق