دیار شکری-ناوەندی ھەواڵ -نوێ ژین
ئەو سەگەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەی کوشتنی بەغدادی بەشداربوو و رۆڵێکی سەرەکی هەبوو، لەدوای دوو رۆژ لە کوژرانی بەغدادی، وێنەکەی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاوکرایەوە.
ترەمپ لە توویتێکیدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی سەگەکە نووسی:"بڕیارماندا وێنەیەکی ئەو سەگە جوانە بڵاوبکەینەوە (بەڵام ناوەکەی بەنهێنی دەمێنێتەوە) کە بەشداری کرد لە کارێکی مەزنی وەک دەستگیرکردن و کوشتنی سەرکردەی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی".
ئەو سەگە لە جۆری مالینۆزی بەلجیکییە و پلەی ئەفسەری هەیە، شوێنی بەغدادی کەوتووە و راوی ناوە، کاتێکیش بەغدادی خۆی تەقاندووەتەوە سەگەکە بە سووکی برینداربووە.
هەرچەندە ئۆپەراسیۆنەکە بەسەرکەوتوویی تەواوبووە و سەگەکەش چارەسەری پێویستی وەرگرتووە، بەڵام واشنتن هێشتا ئامادەنییە چیرۆکی سەگەکە بڵاوبکاتەوە.
مارک میڵی، سوپا سالاری ئەمریکا "ئێمە ئێستا ناوی سەگەکە ئاشکرا ناکەین، چونکە سەگەکە هێشتا لە ئەرکدایە، سەگە سەربازییەکە وەک هەموو ئەوانەی دیکە لە پێگە جیاوازەکاندا، خزمەتێکی زۆر ناوازەی پێشکەشکردووە. بە سوکی برینداربوو، بەڵام بەتەواوەتی چاکبووەتەوە، سەگەکە لە ئەرکدایەوە و گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی، لەگەڵ سەرپەرشتیارەکەیدا".
لەنێو سوپای ئەمریکا چەندین جۆری سەگی سەبازی هەن و لە ریزەکانی پێشەوە ئەرکیان پێدراوە و هاوکات پلەی جیاوازی سەربازیشیان هەیە. ئەرکی سەرەکی ئەو سەگانە دۆزینەوەی هەر هەڕەشەیەکە لەبەردەم سوپای ئەمریکادا، بەتایبەتی دۆزینەوەی کەسانی گومانلێکراو و مین و تەقەمەنی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق