بڕیارێکی نوێ لەبارەی بازرگانی سوتەمەنیەوە دەرکرا  - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 31 أكتوبر 2019

بڕیارێکی نوێ لەبارەی بازرگانی سوتەمەنیەوە دەرکرا 


ژیان دەربەندی ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

ئەحمد عبدالرحمن وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: "ئاگاداری سەرجەم بازرگانەکان دەكەینەوە، كە هەموو بازرگانێك مافی ئەوەی هەیە كە بازرگانی سووتەمەنی بكات بە بێ ئەوەی پێویستی بە دیاریكردنی رەسید هەبێت لەلایەن ئاسایشەوە.

هاوکات بەپێی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی بێت، ئەو هەنگاوە بۆ ڕەخساندنی مافی یەكسانی بازرگانییە بۆ سەرجەم بازرگانان و نەهێشتنی قۆرخكاری.

هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هەردوو نووسراوی ژمارە (۱۷٤٨۳) لە بەرواری ۲۲ی ئەیلولی ۲۰۱۹، وە نوسراومان ژمارە (۱٨۳٦۹) لە بەرواری ۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹، تایبەت بە بازرگانی سووتەمەنی کراوە .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق