محەمەد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت”یەکێتی دەبێ ئەوە بزانێ و دان بەوەدا بنێ کە ئەوان ٥٠٪ی ھەرێمی کوردستان نین تاوەکو داوای ٥٠٪ی دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان بکەن“.
هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەوتارێکیدا کە لەلاپەڕەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردۆتەوە دەڵێت” یەکێتی لەهەڵبژاردنەکاندا ٢١کورسی هێناوە کەدەکاتە ١٨.٩٪ی هێزی پەرلەمان، بۆیە دەبێت دان بەوەدابنێن هێزی %٥٠ی کوردستان نین تاوەکو داوای نیوەی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی ئەم هەرێمە بکەن“.
لەدرێژەی وتارەکەیدا وتویەتیشی”هیچ یەکێک لەپەرلەمانتارانی یەکێتی نەبووە کەڕێزی لێنەگیرابێت، بەڵام وتەبێژی یەکێتی پێی گوتراوە بڵێت، خەتی دێگەڵە حازرە! “.
دەقی وتارەکە:
گوتەبێژی یەکێتی دەڵێ پارتی رێککەوتنی لەگەڵ ئەوان جێبەجێ ناکات؟
یەکێتی ٢١ کورسی پەرلەمانی ھەیە دەکاتە ١٨.٩٪ ی ھێزی پەرلەمان.
بەڵام لە حکومەت ٦ وەزیری ھەیە، دەکاتە ٢٥٪ ی حکومەت.
ئەمە ئەسڵی رێککەوتنی پارتی و یەکێتییە بو پێکھێنانی حکومەت.
یەکێک لە جێگری سەرۆکی ھەرێم یەکێتییەو شێخ جەعفەر نەیگوتووە پارتی رێگە لەمن دەگرێ کار بکەم.
ھەتا ئێستا نە کاک قوباد کە جێگری سەرۆکی حکومەتە و پارتی لە یەکێتی زیاتر پاڵپشتی دەکات، نە وەزیرە بەڕێزەکانی یەکێتی قەت گلەییان نەبووە کە رێزییان لێ ناگیرێ و دەسەڵاتییان نییە!
کەچی کاکی گوتەبێژ ی یەکێتی کە پێی گوتراوە وا بڵێ، دەڵێت: خەتی دێگەڵە حازرە!
کاک قوباد حەزی لە ئیشە و بەردەوام داھێنانی باشی ھەیە لە حکومەتدا، بەڵام ئەوە خوودی یەکێتییە ناھێڵێ لەنێو ماڵی یەکێتی کە سنووری سەوزە وەک خویان دەڵێن دەستی بڕوات.
کاک مەحموود سەنگاوی،
کاک لاھۆری شێخ جەنگی
کاکە باڤێل تاڵەبانی و کاکە .....ھتد
ھەر خویانن پێگەی کاک قوبادییان لاوازکردووە، کەچی دێن گونھەکە دەخەنە ئەستۆی پارتی.
ئەوەتا بەڕێز دکتورا رێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانە و ھەموو دەسەڵاتی ھەیە و لەنێو پەرلەمانیش فراکسیۆنی پارتی ھیندەی کاک ھێمن ھەورامی پاڵپشتی سەرۆکێ پەرلەمان دەکات و ئەویش تەواوی دەسەڵاتی ھەیە و رۆژێکیش نەمانبیستووە گلەییەکی ھەبێ.
یەکێتی دەبێ ئەوە بزانێ و دانی بەوەدا بنێ کە ئەوان ٥٠٪ی ھەرێمی کوردستان نین تاوەکو داوای ٥٠٪ی دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستان بکەن. ئەمڕۆ ھێزی دیکەش ھەن.
ئەم قسەی گوتەبێژی یەکێتی پێ دەچێ ھەر ئێستا بە پارتی و خەڵکی کوردستان بڵێن ئەگەر دەستووری عێراق ھەموارکرا، ئەوا ئێمە پارێزگای سێیەمی کوردستان نابین، دژی ھەواری دەستوور دەنگ بدەین. بەڵکو لەگەڵ برایانی عەرەب دەبین.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق