ژمارەیەك‌ ڕۆشنبیر‌ و‌‌ ڕۆژنامەنووس‌ و چالاکوانی مەدەنی ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکەنەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 31 أكتوبر 2019

ژمارەیەك‌ ڕۆشنبیر‌ و‌‌ ڕۆژنامەنووس‌ و چالاکوانی مەدەنی ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکەنەوە


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 

بۆ:ڕای‌گشتی‌ هەرێمی‌كوردستان
بۆ:سەرۆكایەتی‌هەرێمی‌كوردستان
بۆ:سەرۆكایەتی‌پەڕلەمانی‌كوردستان
بۆ:سەرۆكایەتی‌حكومەتی‌هەرێمی‌كوردستان
بۆ:ڕێكخراوەكانی‌ CPJ و‌ ڕێکخراوەكانی‌بواری‌میدیا

بابەت/هۆشداری‌لەدۆخی‌ڕۆژنامەنووسان


سڵاو ڕێز؛
ئێمە وەك كۆمەڵێك ڕۆژنامەنووسی شارەکانی هەرێمی كوردستان هۆشداری لەخراپی ڕەوشی میدیا لەناوچەكانی كاركردنمان دەدەین و لێرەوە هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە، کەئێستا چەندین هاوڕێمان لەزیندانەکانی دەسەڵاتن و ژیانی چەندانی تریشمان کەوتووەتە مەترسییەوە بەهۆی ئەنجام دانی کاری میدیایی و بنکۆڵکارییەوە، ئێستا دەسەڵات دەیەوێت لەڕێگای یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندییەوە هەموو دەنگە ناڕازییەکانی ئەم هەرێمە بێدەنگ بکات و بەبیانووی جۆرا و جۆر سزایان بدات، کەئەمەش پێچەوانەی یاسای ژمارە35ـی یاسایی ڕۆژنامەگەری هەرێمی کوردستانە، کەڕێگا نادات هیچ ڕۆژنامەنووسێک لەپاڵ یاسای جیاجیای تر دا سزابدرێت، لەوچوارچێوەیەدا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند هاوڕێیەکمان بەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی  و بەهۆی هەبوونی گومان لەسەر ڕووداوێکی تەقەکردن لەناو هۆتێلێکی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەستگیرکران و ئەمڕۆش یەکێکیان بەکەفالەتی هەشت ملیۆن دینار ئازادکرا، لەهەمان کاتیش دا هاوڕێیەکی ترمان بەناوی (ڕزگار کۆچەر) بەبڕی (100)ملیۆن دینار سزادرا، ئەوە جگەلەوەی شەوی 16ـی ئەم مانگە تەرمی دوو هاوپیشەمان لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزرایەوە کەشوێنەواری گولـلەیان بەسەرەوە دیاربوو، هاوکارێکی ترمان بەناوی(زانکۆ بورهان) دوای ئەوەی ڵەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەڕێگای سۆشیاڵ میدیاوە ڕاپۆرتێکی بنکۆڵکاری لەسەر کێشەی نێوان بەرپرسی دەزگای زانیاری هەرێمی کوردستان و ئەندامێکی دەزگاکە بڵاوکردەوە و لەئێستادا هەڕەشە لەسەر ژیانی هەیە و چەندین هەوڵی ڕفاندنی خۆی و هاککردنی پێگەکانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دراوە و لەئێستاش دا ماوەی چەند ڕۆژێکە بۆمەبەستی پاراستنی ژیانی خۆی لەشوێنێکی نهێنی دا حەشار داوە، هەربۆیە ئێمە لەم ڕاگەیاندراوەدا ئەم داوایانە دەخەینە ڕوو:

1- هاتنە سەر خەتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەسەر کەیسی ڕۆژنامەنووس {زانکۆ بورهان} و هەوڵەکان بۆپاراستنی ژیانی ناوبراو چڕتر بکرێتەوە.
2- هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو بڕیارانەی، کەلەدژی ڕۆژنامەنووسان دراوە لەدەرەوەی یاسای کاری ڕۆژنامەنووسی و ئازادکردنی هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی، کەلەدەرەوەی ئەو یاسایە دەستگیرکراون.
3- ئاشکراردنی دواین زانیاری و ئەنجامی کۆتایی کەیسی ڕۆژنامەنووسان {ئامانج بابانی} و {لانە محمد} و منداڵە چاوگەشەکەیان و خستنەڕووی بەڵگەی بڕوا پێکراو لەسەر کەیسەکە و کارکردن بۆڕەواندنەوەی هەموو گومانەکان.
4- هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردن و فەراهەم کردنی ژینگەیەکی لەبار بۆکارکردنی ڕۆژنامەنووسان.
5- دەستگیرکردنی هەموو ئەو کەس و بەرپرس و لایەنانەی، کەبەڵگەیان لەسەرە و تێوەگلاون بەکوشتن و هەوڵدان بۆکوشتنی ڕۆژنامەنووسان.

ژمارەیەک ڕۆشنبیر و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی
31ـی ئۆکتۆبەری2019

ناوەکان
ــــــــــــــ
1- ئاکام وەزیری-ڕۆژنامەنووس
2-دیار حسێن-ڕۆژنامەنووس
3-کاشما قەرەداغی-ڕۆژنامەنووس
4-ئاری مستەفا-ڕۆژنامەنووس
5-تارا ئەکرەم-ڕۆژنامەنووس
6-سەلمان کۆچەر-ڕۆژنامەنووس
7-ئەیوب وەرتی-ڕۆژنامەنووس
8-محمد چاوشین-ڕۆژنامەنووس
9-محمد حەسەن-ڕۆژنامەنووس
10-ئەمیر حەسەن-فۆتۆگرافەر
11-مەهدی خاکی- چالاکی مەدەنی
12-ئاسۆ وەرتی-پێشکەشکار
13-عومەر چاوشین-ڕۆژنامەنووس
14-فەرمان چۆمانی-ڕۆژنامەنووس
15-هێمن حەسەن-مامۆستا
16-گەرمیان عوسمان-ڕۆژنامەنووس
17-هۆشەنگ حەسەن-ڕۆژنامەنووس
18-دێرین-ڕەسوڵ-ڕۆژنامەنووس
19-ڕامیار حەسەن-ڕۆژنامەنووس
20-ئیبراهیم حسێن-خوێندکاری ڕاگەیاندن

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق