میدیاکانی تورکیا: مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 28 أكتوبر 2019

میدیاکانی تورکیا: مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات


گەیلان جاسم ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە ۳۱ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی تورکیا بكات و لەگەڵ بەرپرسانی تئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

لەمبارەوە، ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند:" دەمێكە پلان بۆ ئەو سەردانە داڕێژراوە و لە خشتەدا هەیە.

جێگای باسە، تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو هەواڵەكە هیچ ڕاگەیەندراوێكی فەرمی لەمبارەوە بڵاونەكردووەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق