دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم كۆبانێ فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سووریاى دیموكراتیک "هه‌سه‌ده" هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى به‌هۆى كوژرانى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى ڕێكخراوى داعشه‌وه، ئه‌و ڕێكخراوه هه‌وڵى تۆڵه‌كردنه‌وه بدات.
مه‌زڵووم كۆبانێ له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ى بۆ ئەوەکرد که شانه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆریستیی داعش تۆڵه‌ى كوشتنى سه‌ركرده‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه و هه‌موو شتێكیش ڕێى تێده‌چێت ئه‌نجامى بده‌ن له‌وانه‌ش هێرش كردنه سه‌ر گرتووخانه‌كانى ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده كه هه‌زاره‌ها ئه‌ندامى ئه‌و ڕێكخراوه‌یان تێدایه.
له ئێستادا هه‌سه‌ده ۱۲ هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرى ئه‌و ڕێكخراوه‌ى لایه و له گرتووخانه و كه‌مپه‌كاندا ده‌سته‌به‌سه‌رن و له نێوانیشیاندا دوو هه‌زار و ٥۰۰ بۆ سێ هه‌زار چه‌كدارى بیانى هه‌ن كه سه‌ر به ٥٤ ده‌وڵه‌تى جیهانن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق