دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور رایگەیاند، هیزه‌كانیان له بنكه‌ی ئاسایشی بیاره توانیویانە کەسێک بە تۆمەتی کێشان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، "له درێژه‌ی كار و چالاكیه‌كانمان بۆ مه‌به‌ستی بنه‌بڕكردنی به‌كارهێنان و بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه، له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زور کەسێک دەستگیرکراوە".
ئەوەشیان خستۆتەڕوو، کەسەکە به‌پێی مادده‌ی ۱٤ـی هۆشبەر لەلایەن هێزه‌كانیان له بنكه‌ی ئاسایشی بیاره سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زور دەستگیرکراوە، کە به‌ڕه‌گه‌ز كوردی ئێرانه‌و له دایكبوی ۱۹۸۸ه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق