جۆ بایدن هێرش دەکاتە سەر کەسە نزیکەکانی تڕامپ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 28 أكتوبر 2019

جۆ بایدن هێرش دەکاتە سەر کەسە نزیکەکانی تڕامپ


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 

جۆبایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دانانی ئیڤانکا ترەمپ و جارد کۆشنەر لە پۆستی باڵای ناو کوشکی سپیدا کارێکی نەگونجاوە چونکە "ئەوان شیاوی ئەو بەرپرسیاریەتییە نین".



جۆ بایدن، جێگری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە پارتی دیموکراتەکان کە پێشبینی دەکرێت ببێتە رکاربەری سەرەکی ترەمپ بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ۲۰۲۰ بە کەناڵی CBSی ئەمریکی وتوە، ترەمپ کەسانی نزیکی خۆی لە پۆستی باڵای ناو کۆشکی سپیدا دامەزراندوە و ئەو پێیوایە کچ و زاواکەی ترەمپ شیاوی ئەو بەرپرسیاریەتییە نین.


ئاماژەی بەوەشکردوە، رەفتاری منداڵەکانی ترەمپ "رەنگدانەوەی کەسایەتی خۆیانە نەک پۆستەکانیان"، دەشڵێت، ئەگەر ئەو ببێتە سەرۆک کەسانی نزیکی خۆی لە کۆشکی سپیدا دانامەزرێنێت.

جۆ بایدن ئەوەشی خستوەتەڕو، ترەمپ پێویستە رونی بکاتەوە هەمو ئەوانەی کردویەتی بۆ خەڵکی ئەمریکا بوە.

بایدن دژی بیرۆکەی دامەزراندنی کەسانی نزیک لە سەرۆکیشە لە پۆستە باڵاکانی کۆشکی سپیدا، چونکە پێیوایە بەشداری کارەکان دەکەن، "بەڵام هیچ شتێکی لێ نازانن".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق