ئاکار کاروان - زانیاری - نوێ ژین
لە چیای برادۆست بەردێك لە شێوەی ئەسپ هەڵکەوتووە، ناوی بەردەکە(سمتەرا)یە.
فازڵ هاودیانی شوێنەوارناسی دەڤەری سۆران ڕایگەیاند:"چەندین شوێنەوار و ناوچەی سەرنج ڕاکێش لە سنوری دەڤەری سۆران هەیە،کە بەشێکیان تا ئێستا نەناسراون و سەردانیان نەکراوە".
وتیشی:"بەردی (سمتەرا) دەکەوێتە نزیك هەردوو ئەشکەوتی (بەستوون،دیان)،شێوەی وەك ئەسپ وایە و ڕۆژانە خەڵکی ڕوی تێدەکەن بۆ وێنەگرتن لەگەڵ بەردەکە".
فازڵ هاودیانی داوای لە حکومەت کرد و گوتی:"پێویستە حکومەت گرنگی بەم جێگایانە بدات،لە ڕوی گەیاندنی خزمەتگوزاری و ناساندن و چاودێری کردنیان.
جێگای سەرنجە، بەرزی بەردەکە یەك مەتر و نیوە و درێژیەکەشی زیاتر لە دوو مەترە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق