پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 30 نوفمبر 2019

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات


ژیان دەربەندی ــ  ناوەندی هەواڵ ــ نوێ ژین

ماوەی دوو رۆژە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە و ئەوەی لە‌ گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەكەوێت، لە شاری هەولێر كەسێك بە ئۆتۆمبێلێكی بەرز هێرش دەكاتە سەر چەند كەسێك ‌و دواتر دەڕوات.

لەمبارەوە، هۆگر عزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر  ڕایگەیاند:" ئەو رووداوە لە ۱٤ـی حوزەیرانی ۲۰۱۹ لەناو شارۆچكەی عەینكاوە روویداوە.

ناوبراو وتیشی:"ئەو ڕووداوە سەرەتا لە دەمەقاڵێیەكی سادەوە دەستیپێكرد و دواتر ئەو تووند‌وتیژیەی لێکەوتەوە، هەر ئەو كاتەش سكاڵا تۆماركرا و پۆلیسیش بەدواداچوون كرد.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو كەسەی دەكەوێتە ژێر ئۆتۆمبێلەكە لە ۲٤ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ سكاڵاكەی کشاندەوە و بەوەش کەیسەکە داخرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق