ھۆزان احمد - تەندروستی - نوێ ژین
لەشکر حەمید ، شارەزای بواری خۆراک و سەرۆکی لیژنەی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندوە. ئەو خۆراکانەی لە قووتوو دەنرێن، بۆپاراستنیان برێکی زۆر مادەی پارێزەر یان خوێ و شەکریان تێدەکرێت ، بۆیە لەکاتی خواردنیان زیانی تەندروستی زۆریان لێدەکەوێتەوە .
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوا، خۆراکی قووتوو بەھۆی تێکردنی ئەو مادانەوە، زۆربەی بەھا خۆراکی و پێکھاتە خۆراکی و ڤیتامینەکانیان تێدا نامێنێ و سوودی راستەقینەی خۆیان لە دەست دەدەن، ھاوکات داواشی لە ھاوڵاتیان کردوە ، کەمتر خواردنی قووتوو بەکاربێنن و پشت بە خواردنی تازەوە ببەستن .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق