دووکەس لەڕووداوێکدا یەکتر دەکوژن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 2 نوفمبر 2019

دووکەس لەڕووداوێکدا یەکتر دەکوژن


نور ئەحمەد - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین

دووکەس لە هاوینە هەواری بێخاڵ یەکتر دەکوژن پۆلیسیش رایگەیەند رووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە.

ئەمڕۆ ۲ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹، لە هاوینە هەواری بێخاڵ دووکەس بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە تەقە لە یەک دەکەن و یەکدی دەکوژن.

لەمبارەیەوە پۆلیسی سۆران رایگەیاند: "یەکێکیان پێشمەرگەیە و ئەویتریشیان کارمەندی بەرگری فریاکەوتنە وەهەردوو کوژراوەکە تەمەنیان ۳٦ ساڵە.

راشیگەیاند "هەردوو کوژراوەکە کێشەی کۆمەڵایەتیان ھەبووە کە خزمی یەکن و خەڵکی گوندی ئاکۆیانن لە بێخاڵ.

دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بەشوێنی رووداوەکە، تەرمی ھەردووکیان برداونەتە پزیشکی دادی سۆران.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق